شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا، سەردانەكەش بۆ بەدواداچوونە بۆ دۆسییەی منداڵە ونبووەكانی پارێزگای هەڵەبجە.
شاندەكە بە سەرۆکایەتی عبدوڵا حاجی محموود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکی بۆردی تایبەت بە یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان سەردانی بەغدا دەکات.
شاندەكە ئهمڕۆ چوارشەممە و دووسبەی پێنجشەممە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی حکوومەتی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ بەدواداچوونی دۆسییە و چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە.
بۆردی یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان پێکهاتووە لە نوێنەرانی هەریەك لە وەزارەتەکانی (ناوخۆ، داد، تەندروستی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە).