zagros news agency

لەم مانگەدا 80 کەشتیی بازرگانی لە ئوم قەسر لەنگەری گرتووە

کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەندەری ئوم قەسری باکوور لە مانگی حوزەیراندا پێشوازی لە 80 کەشتیی جۆراوجۆر کردووە، کە لەنێویاندا چەندین کەشتیی زەبەلاح هەبوون.
محەمەد تاهیر فازڵ، بەڕێوەبەری بەوەکالەتی بەندەری ئوم قەسری باکوور ڕایگەیاند، ئاماری هاتنی کەشتییەکان لە مانگی حوزەیراندا بەراورد بە مانگی ئایار کە 66 کەشتی بووە، پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. یەکێک لە کەشتییە هەرە دیارەکان، کەشتیی زەبەلاخی (KCL) بووە کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بێ نێوەندگیر لە بەندەرەکانی چینەوە هاتووە و لە لە سەکۆی ژمارە 18 لەنگەری گرتووە.
فازڵ ئاماژەی بەوەش کرد، گەڕانەوەی ئەم جۆرە کەشتییە زەبەلاحانە نیشانەی ئامادەیی تەواوی بەندەرەکەیە لە ڕووی لۆجستییەوە. هۆکاری ئەم گەشەسەندنەش بۆ هاتنی بەردەوامی هێڵە دەریاییەکان لە وڵاتانی ئیمارات (بەندەری جەبەل عەلی)، قەتەر، عەرەبستانی سعوودی و چەندین هێڵی نێودەوڵەتی دیکەوە دەگەڕێتەوە. هەروەها ڕایگەیاند کە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا بەندەرەکە ئامادەیە پێشوازی لە 2 بۆ 3 کەشتی تری گەورە بکات، ئەمەش سەقامگیریی بازرگانی و هاوردەکردنی کاڵا بۆ عێراق زیاتر دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى

سەڵاح

سەربازێکی بەریتانیایی به سیخوڕی‌کردن بۆ ئێران مەحکوم کرا

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزیوە

سەڵاح