zagros news agency

فەڵەستینییەک حەوت سەربازی ئیسرائیلی بریندار کرد و خۆشی کوژرا

کەناڵێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، حەوت سەربازی ئیسرائیلی لە ڕووبەڕووبونەوەی چەکدارێکی فەڵەستینی لە خاڵی پشکنینی تەیاسیر لە ڕۆژهەڵاتی جنین بریندار بوون.

سێشەممە، 4-، کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، لە خاڵی پشکنینی تەیاسیر لە ڕۆژهەڵاتی جنین، پێکدادان لە نێوان چەکدارێکی فەڵەستینی و سەربازانی ئیسرائیل ڕوویدا، لەئەنجامدا حەوت سەربازی ئیسرائیل بریندار بوون، چەکدارەکەی فەڵەستینیش کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ئیسرائیل، دوو لە بریندارەکان برینەکانیان زۆر سەختە.

دەزگای پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاند، چەکدارە فەڵەستینیەکە گەیشتووەتە خاڵی پشکنینی تەیاسیر لە ڕۆژهەڵاتی جەنین و ڕاستەوخۆ تەقەی لە کەسانی دەوروبەری کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نهێنی نوێی ژیانی شازادە دایانا ئاشکرا دەکرێن

ART

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

سێرگی لاڤرۆڤ: هۆکاری هەردوو جەنگە جیهانییەکان ئەوروپا بووە

سەڵاح