ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زیاتر لە نیو ملیۆن ئاوارە بۆ کەرتی غەززە گەڕاونەتەوە

خەمڵاندنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریانخستووە، لەوەتەی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکردووە، زیاتر لە ٥٤٥ هەزار فەلەستینی لە باشوورەوە بۆ باکووری کەرتی غەززە گەڕاونەتەوە.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ستیڤان دوجاریک، گوتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەواڵی گەڕانەوەی زیاتر لە ٣٦ هەزار فەلەستینی لە هەمان ماوەدا، لە باشوورەوە بۆ باکووری کەرتی غەززە ڕاگەیاند.
گوتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، گوتی: “بەپێی ڕاپۆرتان، سێیەکی خێزانە فەلەستینیەکان دەستیان بە خۆراک گەیشتووە.”
هەروەها جەختی کردەوە “گەورەترین بەربەست بۆ زۆربەی خێزانەکان، کەمی پارەی کاشە.”
پێکدادانەکانی ئەم دواییانەی کەرتی غەززە لە چەند مانگی ڕابردوودا لە نێوان ئیسرائیل و بزووتەنەوەی حەماس توندتر بووەوە و وایکرد سەدان هەزار فەلەستینی بۆ ڕزگارکردنی گیانی خۆیان پەنا ببەنە بەر ناوچەکانی باشووری ئەم کەرتە. هێرشە ئاسمانییەکان و پێکدادانە زەمینییەکانیش بەشێکی زۆری ژێرخانی غەززەیان وێران کردووە.

دوای نێوەندگیری نێودەوڵەتی، ئاگربەست لە نێوان هەردوولا بەرقەرار بوو کە لە کۆتایی مانگی ڕابردووەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم ڕێککەوتنە ڕێگەیدا بە ئاوارە فەلەستینییەکان بگەڕێنەوە بۆ ناوچە وێرانبووەکانی خۆیان، بەڵام کەمی سەرچاوە سەرەتاییەکان وەکوو خۆراک و ئاو و دەرمان هێشتا بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا، یەکێتیی ئەوروپا و ڕووسیا لە پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران نیگەرانن

یاسین

سەڵاحەددین … حەشارگەیەکی داعش ته‌قێنرایه‌وه‌

سەڵاح

ئه‌مڕۆ 200 ڕێگەپێدانى دیکەى دروست کردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان ده‌كرێت

یاسین