zagros news agency

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پیرۆزبایی له‌ یه‌كگرتوو كرد

 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ بروسكه‌یه‌ك یادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی پیرۆز كرد.

ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه‌یه‌:

 

بەڕێز/ مامۆستا سەڵاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان،

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

 

بەبۆنەی(٣١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بوونتان بۆ دەخوازین.

 

ڕۆڵی یەکگرتووی ئیسلامی شانبەشانی حزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان لە ڕەوتی سیاسی و حوکمڕانی هەرێمی کوردستان دیار و کاریگەر بووە، بۆ بەردەوامی ئەو ئەزموونەی هەوڵ و خەباتی کوردستانیان و خوێنی شەهیدەکانمان هاتوەتە دی.

لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە جەخت لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی پتەوی نێوانمان دەکەینەوە و سورین لەسەر زیاتر پێشخستن و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و یەکڕیزیی و تەبایی لە نێوان پارت و هێزە سیاسییەکانی کوردستان بۆ دابینکردنی ئایندەیەکی گەشتر بۆ هاووڵاتیان.

 

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەکەوتوو بن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٧ـی شوباتی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

کەسی دووەمی حەماس له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ كرایه‌ ئامانج

سەڵاح

وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی زانکۆ تایبەتە باوەڕپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە

سەڵاح

ئەورووپا سێ کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئێرانیی سزا دا

سەڵاح