zagros news agency

نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی ئاوارەکانی نیشتەجێ لە هەولێر و دهۆک ئاشکرا دەکات

 

نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتی وەرزی خۆیدا ڕایگەیاند، زیاتر لە 511 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر نیشتەجێن، کە زۆرینەیان لە دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن.

سێشەممە، 11ـی شوباتیی 2025، کۆمیسیۆنی کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، “تا مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024 زیاتر لە 36 هەزار ئاوارە کەمپەکانی ئەو دوو پارێزگایەیان بەجێهێشتووە، کە زۆرینەیان ئێزیدین”، دەشڵێت، “242 هەزار پەنابەر هەن کە زۆرینەیان سووریین و لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر نیشتەجێن، کە 70%یان منداڵ و ئافرەتن”.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە، “230 هەزار ئاوارە لە پارێزگای هەولێر نیشتەجێن، هاوکات 215 هەزار کەسیان لە دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن، لەکاتێکدا تەنها 11 هەزار ئاوارە لە 6 کەمپدا نیشتەجێن، لەو ژمارەیەش تا مانگی کانوونی دووەمی 2024، 6 هەزار و 600 کەس کەمپەکانیان جێهێشتووە”.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، “زیاتر لە 281 هەزار ئاوارە لە پارێزگای دهۆکن، کە 65%یان لە دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن، لەکاتێکدا تەنها 35%ی ئاوارەکان کە ژمارەیان 98 هەزار کەسە، لە 14 کەمپدا نیشتەجێن کە 90%یان ئێزیدین.”

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش کردووە “تا مانگی کانوونی دووەمی 2024، 30 هەزار ئاوارە دهۆکیان بەجێهێشتووە و زۆربەی ئاوارەکان لە ناوچەکانی ئامێدی، شێخان، ئارک، سومێل و زاخۆ لە دهۆک نیشتەجێن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى و سەرۆك ماکرۆن؛ دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

یاسین

ئێران دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا هەڵوەشاندەوه

سەڵاح

له‌ ماوه‌ی ساڵێك سه‌گ 50 هەزار عێراقی گه‌ستووه‌

سەڵاح