ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانەوە..
دەستبەسەرداگرتنی بڕی زیاتر لە (٥١) کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەرو دەستگیرکردنی (٣٥)بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر.
لەژمارەیەک چاڵاکییدا لە چەند هەفتەی رابردوو، پاش وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام، هەروەها دوای وەرگرتنی فەرمانی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەمانەوە توانرا (٣٥)بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن لەشاری هەولێرو دهۆک کە ژمارەیەک لەو بازرگانانە بازرگانی بیانین و کاری بازرگانی نێودەوڵەتی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکەن، لەم چاڵاکیانەدا توانرا بڕی(٤٩) کیلۆگرام لە مادەی هۆشبەر جۆری کریستاڵ و (٢)کیلۆگرام لەجۆری هیرۆیین دەستی بەسەردا بگیرێت.
جێی ئاماژە پێکردنە ژمارەیەک لەو چاڵاکیانە هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و بەدواداچوون هاوکار و هەماهەنگمان بوون.
لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ تەواوی ئەو تۆمەربارانە کراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان.
١٦ی شوباتی 2025