محەممەد کەمال ساڵح، وەزیری بە وەکالەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند “ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق دەگاتە هەولێر و سبەینێ سێشەممە، 18-02-2025، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، لەگەڵیان کۆدەبینەوە.”
ئاماژەی بەوەش کرد “هیچ بەربەستێک لە بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتەکە نەماوە و ئێمە لە ڕووی تەکنیکییەوە ئامادەین.”
ئەوەشی خستە ڕوو “بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لایەنی سێیەمیش هەیە کە ئەویش تورکیایە، دەبێت بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ ئەوانیش بگەینە ڕێککەوتن و گفتوگۆمان دەبێت.”