zagros news agency

فلیک فشارێکی زۆری لەسەرە

 

هانس فلیکی ڕاهێنەری بارسێلۆنا دووپاتیکردەوە کە بەنیازە گۆڕانکاری لە پێکهاتەی بارسا بکات بەرامبەر ڕیال سۆسیدال، لە میانی یارییەکەدا کە بڕیارە لە گەڕی 26ی لالیگا لەنێوانیاندا ئەنجام بدرێت.

فلیک لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکە ڕایگەیاند، یانەی ڕیال سۆسیداد تیپێکی زۆر باشە، بەرگرییەکی باش دەکات و دەزانێت چۆن یاری تۆپی پێ بکات.

“بۆ من هەموو شتێک لەسەر مەشق و ڕاهێنانە، ئەوەش بە باشی کاردەکات بۆ تیپەکە، ئەوەی من لە یاریزانەکانەوە دەیبینم، منیش بۆ یارییەکەی یەکشەممە پەرۆشم، دەزانین فشارێکی زۆر هەیە، بەڵام دەبێت بەڕێوەی ببەین، دەبێت ئاگاداری هەندێک یاریزان بین و بەڕێوەیان ببەین، گرنگترین شت ئەوەیە کە یاریزانی باشمان هەبێت.

سەبارەت بە گۆڕانکارییە زۆرەکانی پێکهاتەی سەرەکی پێش یارییەکەی داهاتووی بەنفیکا، فلیک لە لێدوانێکدا وتی: وەک هەمیشە دەڵێم پێویستمان بە یاریزانی ئامادە هەیە.. بەڵێ گۆڕانکاری ڕوودەدات، بەڵام باسی ئەوەتان بۆ ناکەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

محەمەد سەڵاح بەهێزترین تیپی ئەوروپا هەڵدەبژێرێت

یاسین

ئیبراهیم کاڵن و سوودانی کۆبوونەوە

سەڵاح

سێ پیاو لە ئەڵمانیا بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ڕووسیا سزا دەدرێن

یاسین