zagros news agency

چاڤی لە پریمەرلیگدا داواکراوە

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە لەلایەن یەکێک لە یانەکانی پرێمەرلیگەوە داواکراوە و لە وەرزی داهاتووەوە دەستپێدەکات.

دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ڕابردوو چاڤی لە پۆستی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە دوورخرایەوە، لەو کاتەوە سەرکردایەتی هیچ تیپێکی نەکردووە.
لەم دواییانەدا ناوی چاڤی لە میلان و یوڤانتۆس و مانچستەر یونایتد دەبیسترێت.

بەگوێرەی ڕادیۆی “رێلیڤۆ”ی ئیسپانی، یانەیەکی ئینگلیزی دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ چاڤی بگوازێتەوە.
تۆڕەکە ناوی ئەو یانەیەی ئاشکرا نەکردووە کە دەیەوێت چاڤی بگوازێتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بریکاری چاڤی لە ئێستادا گفتوگۆ لەگەڵ هەندێک یانە دەکات بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێوە دەستپێبکاتەوە سەر کارەکەی.
چاڤی بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ بەرشەلۆنە کاری کردووە، لەو ماوەیەدا نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و لالیگای بەدەستهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زێلێنسکی: سەربازانی کۆریای باکوور سێ هەزارکەسیان لە شەڕدا کوژراون و بریندار بوون

سەڵاح

پارتی خاڵەکانی ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەت ئاشکرا دەکات

یاسین

دادگای فیدراڵی ئەمریکا ئێران بە قەرەبووی 841 ملیۆن دۆلار سزا دەدات

یاسین