میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر نوێژخوێنان لە لادێکانی حەما، 4 کەس کوژراون و 6 کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیاکان باسیان لەوەش کردووە، هێرش بۆ سەر نوێژخوێنان دوای نوێژی تەراویح بووە، لە شارۆچکەی حەیالین لە لادێی حەما، ئاماژەیان بەوەشکرد، چەکدارە نەناسراوەکان بە ماتۆڕسکیلەوە تەقەیان لە نوێژخوێنان کردووە.
هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی ڕاوەدوونانی هێرشبەرەکان، هێزی بەهێز و کارمەندیان هێنایە ئەو ناوچەیەی کە ڕووداوەکەی لێ ڕوویداوە.