بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 8ی 3ی 2025، په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان و خوێنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك كۆ ببێته‌وه.
به‌پێی خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاره ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری چواره‌می په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازیی كه‌رتی تایبه‌ت و تێكه‌ڵاوی ژماره 20ی ساڵی 1998 بدرێت و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواركراوی دووه‌می یاسای موختاره‌كان ژماره 13ی ساڵی 2011 ده‌كرێت.
هاوكات بڕیاره هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ و خوێنه‌وه له‌سه‌ر راپۆرتی پڕۆژه‌یاسای پێشنیاركراوی هه‌مواری چواره‌می یاسای ده‌رچوانی به‌شه پزیشكییه‌كان و چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌كی تر بكرێت.