دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بڵاوی کردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بوومەلەرزەیەک لە نزیک ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تۆمارکرا.
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی کرد، ئەو بوومەلەرزەیەی ئەمڕۆ ڕوویدا، بە گوڕی 3.1 پلەی ڕێختەر بووە و 37 کیلۆمەتریش لە سەنتەری زاخۆ دووربووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو بوومەلەرزەیە لەلایەن دانیشتووانی نزیک بوومەلەرزەکەوە بە پلەی جیاواز هەستی پێکراوە. بەلام تاوەکوو ئێستا هیچ زیانێکی ماددی و گیانی ڕانەگەیەندراوە.

