ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٥، لە بابەتێکدا نووسیویەتی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پابەندە بە پێشگرتن بە دەستگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی، بەڵام لەنێو تیمی ئاسایشی نیشتمانییەکەیدا لەبارەی باشترین ڕێگا بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، ناکۆکی هەیە.
ئەکسیۆس دەڵێت: بەرپرسانی ئەمریکایی لەسەر ئەوەی کام ڕێڕەو سەرکەوتووتر دەبێت ناکۆکن، بەڵام لەو باوەڕەدان لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا، ئەگەری زۆرە جەنگ ڕووبدات.
ئەم میدیایە پێشتریش و لە ڕۆژی ١٥ی نیساندا، هەواڵی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە “ژووری دۆخ”ی کۆشکی سپی بڵاوکردبووەوە و نووسیبووی ترەمپ و بەرپرسانی باڵای ئیدارەکەی، سەبارەت بە گفتوگۆ ئەتۆمییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، گفتوگۆیان کردووە.

