ڕاوێژكارێكی سهرۆك وهزیرانى عێراق، دووپاتی دەکاتەوە کە پێداویستییە سهرهكییهكان، دیارترینیان مووچە و خەرجییەکانی بهگهڕخستن، بە تەواوی دابین دەکرێن، لە هەمان کاتدا بەردەوامن لە ئەنجامدانی چاکسازییە ئابوورییەکان بە ئامانجی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوت وەک سەرچاوەی سەرەکی داهات.
د.مزهر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی محهمهد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامهى فهرمى (سەباح)، ڕایگهیاند: “دۆخی جیۆپۆلەتیکی جیهانی ڕوو له كرانهوه و دهربازبوونه له ڕووسیا و کەنداو، ئەو نیشانانهى کە دواجار دهبنه هۆی شەپۆلێکی گەشەی ئابووری جیهانی”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “هەر (1)% زیادبوونێک لە گەشەی ئابووری جیهانی پێویستی بە زیادبوونی گەشەی خواست لەسەر نەوت و غاز هەیە بەڕێژەی نیو لەسەد و هتد، ئەمەش کارێکە کە زۆر پێشبینی دەکرێت ڕووبدات و بەخێرایی لەدوای ناوەڕاستی ئەمساڵەوە”.
ئهو ڕاوێژكاره گەشبینيی خۆی بەرامبەر پێشهاتە ئابوورییە جیهانییەکان دەربڕی و گوتی، “سەرەڕای ترسی ئەوەی شەڕی بازرگانی یان شەڕی گومرگی دەستی پێکردبێت، بەڵام بە ڕێککەوتنێک کۆتایی دێت کە هاوسەنگی بۆ بازاڕ و ئابووری بە زۆرترین كات لەسەر ئاستی جیهانی، بگەڕێنێتەوە”.
سەبارەت بە دۆخی دارایی عێراقیش ڕوونی کردەوە، “بودجەی گشتیی سێ ساڵە لەسەر سیاسەتێکی دارایی پێكهێنراوه کە سیاسەتێکی دووسهرهیه، بهرزترین ئاستیش (200) ترلیۆن دینارە، هەروەها کەمترین بریتییە لە (150) ترلیۆن دینار و بە نرخی 70 دۆلار بۆ ههر بەرمیلێک نەوت، لەگەڵ کورتهێنانی گریمانەیی هاوشێوەی بهرزترین ئاستى خهرجییه کە (64) ترلیۆن دینارە”.
دووپاتى كردهوه، “بودجەی گشتیی دەتوانێت هەموو پێداویستییە سەرەتاییەکانی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینی، چاودێری کۆمەڵایەتی، پاڵپشتی کشتوکاڵی، و جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بە بودجهى (150-156) ترلیۆن دینار دابین بکات، کە بە کەمترین سنووری دارایی کورتهێنان لە ڕێگەی قەرزکردنی ناوخۆیی ئاسان دابین دەکرێت بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر سەقامگیری ژیانی ئابووری هەبێ

