وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردهوه و ئاماژە بە دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیەک دەدات، کە دروستکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی قەرەبووی تۆپزاوە لەخۆ دەگرێت.
له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه: “لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی قەرەبووی تۆپزاوە دانرا.”
ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه، پڕۆژەکە بە گوژمەی 352 ملیۆن و 605000 هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت و بە ڕێژەی %15 لەسەر داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرە.

