بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر له راگهیهنراوێكدا رایگهیاند، دوای ئەوەی چەندین سکاڵا لە نووسینگەکانی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان تۆمار کران، دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس توانیمان ئەو تۆمەتبارە بەناوی (أ م ح) دەستگیر بکەین، کە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزینی ماتۆڕسکیل و هەروەها بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و تەقەکردن.
پۆلیسی ههولێر وتیشی، تۆمەتبارەکە بە نازناوی (قاقێ) خۆی ناساندبوو، کە لەکاتی دەستگیرکردنیدا چەکی بێ مۆڵەتی لابوو ، ئەو چەکەشی بۆیە لابووە تا هەرکاتێک لەگەڵ خاوەن ماڵ یاخود پۆلیس تووشی یەک ببن ڕووبەڕوویان ببێتەوە، بەڵام بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا و ڕادەستی یاسا کرا.

