zagros news agency

ئەمەریکا داواکارییەکی عێراق ڕەت دەکاتەوە

 

جارێکی دیکە ئەمەریکا مامەڵەی عێراقی لەگەڵ ئێران دەربارەی هاوردەکردنی غاز بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا ڕەتکردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تییدا هاتووە، ڕۆژی سێشەممە، 29ـی نیسانی 2025، “فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە، لە واشنتن، لەگەڵ مایکل فۆلکەندەر، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا لە بارەگای وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا کۆبووەوە، لە میانی دیدارەکەدا، دۆسیەی وزە لە عێراق و هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی لە بواری کارەبادا تاوتوێ کرا.”

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، فوئاد حوسێن “ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەبارەی هەنگاوە جدییەکانی حکوومەتەوە پێشکەشکردووە، دیارترینیان وەبەرهێنانە لە غازدا”، ئاماژەی بەوەش کردووە، “عێراق پێشکەوتنی بەرچاوی لەم بوارەدا بەدەستهێناوە.”

وەزیری دەرەوەی عێراق گوتیەتی، گرێبەستێکمان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک ئیمزا کردووە بۆ وەبەرهێنان لە غازی شل، هەروەها گەیشتن بە ئاستی خۆ بژێوی لەساڵانی داهاتوودا.

وەزیری دەرەوە ڕوونیشیکردەوە کە “عێراق لە ئێستادا ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بووەتەوە لە بوارەکانی غاز و کارەبادا، ئەمەش پێویستی بە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی هاوردەکردنی وزە هەیە، بەتایبەتی لە تورکیا و ئوردن و وڵاتانی کەنداو.”

فوئاد حوسێن باسی لەو ڕێککەوتنە کردووە کە لە نێوان وەزارەتی کارەبای عێراق و تورکمانستان بۆ کڕینی غاز کراوە، ئەمە جگە لە گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی بەرهەمهێنەری غازی سروشتی شل.

هەر لەدیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بە ئاستەنگەکانی پەیوەست بە کۆمپانیای نێوەندگیری نێوان عێراق و تورکمانستان کرد، لەگەڵ ئەو ئاستەنگانەی پەیوەستن بە گواستنەوەی غازی تورکمانستان لە ڕێگەی خاکی ئێرانەوە.

لەو چوارچێوەیەدا لایەنی ئەمەریکا دووپاتیان کردووەتەوە “سیاسەتی ئیدارەی ئێستا ڕێگری لە سوودمەند بوونی ئێران دەکات دەربارەی ئەم پرۆسەیە، جا چ لە ڕووی داراییەوە بێت یان بە هەر شێوازێکی دیکە.”

وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا کرد، پشتیوانی لە دۆزینەوەی بەدیلەکان بکات، بە هاوکاری تورکمانستان، بۆ دڵنیابوون لە هاوردەکردنی غاز بۆ عێراق بە بێ بەربەست.”

فوئاد حوسێن، پرسی ئەو لێخۆشبوونانەی ئەمەریکای بۆ عێراق سەبارەت بە کڕینی غاز و کارەبا لە ئێران وروژاندەوە، جەختی لە گرنگی ئاسانکاری میکانیزمی پارەدان کردەوە بە سیستمی پێشوو، کە ڕێگە بە پارەدان بە خۆراک و دەرمان دەدات لەبری پارەی کاش بۆ ئێران، ئەمەش بۆ دڵنیابوونە لە بەردەوامی دابینکردنی غازی ئێران لەم قۆناغەدا تاوەکو سەرچاوە بەدیلەکان دەستەبەر دەکرێن.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەنگلادێش لە عێراق دەکات

یاسین

لالیگا.. بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی مایۆرکای کرد

یاسین