zagros news agency

کۆشکی سپی پشتڕاستی کردەوە: دیداری ترەمپ لەگەڵ ئەحمەد شەرع کورت و نافەرمی دەبێت


دۆنالد ترەمپ بڕیارە رۆژی چوارشەممە لە سعوودیە چاوی بە سەرۆکی نوێی سووریا بکەوێت.
بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥، بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی گوت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئامریکایی، بڕیاری داوە لە کاتی ئامادەبوونیدا لە عەرەبستانی سعوودیە ڕۆژی چوارشەممە دیدارێکی کورت و نافەرمی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری کاتیی سووریا، ئەنجام بدات.
بە گوتەی ئەم بەرپرسە ئامریکایییە، ئەم دیدارە تەنیا لە ئاستی سڵاو و ئەحواڵ پرسینێکدا دەبێت و هیچ بەرنامەیەک بۆ گفتوگۆی فەرمی یان دانوستانی دوولایەنە لە ڕۆژەڤدا نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی جێبەجێكردنی لەیەكتێگەیشتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا كۆ دەبێتەوە

سەڵاح

وتەبێژی ڤینیسیۆس ڕاستییەکانی ئۆفەرەکەی سعودیە ئاشکرا دەکات

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح