zagros news agency

لە دوای ئەفغانستان و سووریا، پاسپۆرتی عێراقی خراپترین پاسپۆرتی جیهانە لە ساڵی 2025دا

 

لە پۆلێنی باشترین و خراپترین پاسپۆرتەكان بۆ ساڵی 2025ـدا، پاسپۆرتی عێراق، لە دوای ئەفغانستان و سووریا، خراپترین پاسپۆرتی جیهانە لە ساڵی 2025دا.

بەپێی پۆلێنی henleyglobal-، پاسپۆرتی سەنگافوورە لە ساڵی 2025ـدا باشترین پاسپۆرتی جیهانە، دەتوانی گەشتی (195) وڵات و ناوچەی پێ بكەی بەبێ ڤیزا، ئەوەش ڕەنگدانەوەی دۆخی سیاسی و ئابووریی سەنگافوورەیە.

لە دوای ئەو وڵاتە، هەریەك لە فینلەندا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، كۆریای باشوور و ئیسپانیا لە پلەی دووەمدا دێن. كە دەتوانی گەشتی 193 وڵات و شوێنی بەبێ ڤیزا پێ بكەی.

ژاپۆنیش خانەی سێیەمی گرتووە و دەتوانی گەشتی 192 وڵات و شوێنی پێ بكەی.

لەبارەی لاوازترین و خراپترین پاسپۆرتی جیهانەوە بۆ ساڵی 2025، ئەفغانستان خراپترینە، تەنیا گەشتی 26 وڵات و شوێنی پێ دەكرێ.

سووریاش پلەی دووەمی خراپترینەكانی گرتووە بەوەی گەشتی 27 وڵات و شوێنی پێ دەكەی.

لە خانەی سێیەمی خراپترینەكان عێراق دێ، كە دەتوانرێ گەشتی 31 شوێنی پێ بكرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

سەڵاح

حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیندراوێک لەبارەی مووچە بڵاودەکاتەوە

یاسین

دوو ساڵ لەژێر زەوی دا.. 221 کۆچبەر لە زیندانێکی نهێنی لە لیبیا ڕزگار كران

سەڵاح