zagros news agency

ئەورووپا: ئێمە ئامادەین بەرگری لە بەرژەوەندییە بازرگانییەکانمان بکەین

 

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی دانانی باجی 50%ی لەسەر هەموو کاڵاکانی ئەورووپا ڕایگەیاند، بەرپرسی ئابووری یەکێتی ئەوروپا گوتی: هەر ڕێککەوتنێکی بازرگانی لە نێوان برۆکسل و واشنتن دەبێت لەسەر بنەمای “رێزگرتن بێت نەک هەڕەشە”.

 

کۆمیساری بازرگانی یەکێتی ئەورووپا، مارۆش شێفچۆڤیچ، دوای پەیوەندیی لەگەڵ نوێنەری بازرگانی ئەمەریکا جەیمسۆن گریر و وەزیری بازرگانی، هاوارد لوتنیک، لە پلاتفۆرمی ‘ئێکس’ نوسیویەتی “یەکێتی ئەورووپا پابەندە بە دەستەبەرکردنی گرێبەستێک کە لە بەرژەوەندی ئەورووپا و ئەمەریکا بێت.”

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، “یەکێتی ئەورووپا ئامادەیە بە نیازپاکی کاربکات، بازرگانی یەکێتی ئەورووپا و ئەمەریکا بێ هاوتایە و دەبێت بە ڕێزگرتنی یەکتر بێت نەک هەڕەشە، ئێمە ئامادەین بەرگری لە بەرژەوەندییەکانمان بکەین.”

 

دۆناڵد ترەمپ لە  ‘Truth Social’  ڕایگەیاندبوو، “یەکێتی ئەورووپا مەبەستی سەرەکی بۆ سوودوەرگرتن لە ئەمەریکا لە بواری بازرگانیدا پێکهێنرا، مامەڵەکردن لەگەڵیدا زۆر قورس بووە.”

 

ئاماژەی بەوەش دا، ساڵانە 250 ملیۆن دۆلار کورتهێنانی بازرگانیمان لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا هەیە. دەشڵێت، “گفتوگۆکانمان لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا بەردەوامە، هیچ باجێکیش ناخرێتە سەر ئەو بەرهەمانەی کە لە ئەمریکا دروستکراون یان بەرهەمدەهێنرێن”.

بەپێی ئامارەکانی حکوومەتی ئەمەریکا، یەکێتی ئەورووپا یەکێکە لە گەورەترین هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەمەریکا، کە لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 600 ملیار دۆلار کاڵای فرۆشتووە و بە بەهای 370 ملیار دۆلاریش کاڵای کڕیوە.

 

ئەمەریکا لە 2ـی نیسانەوە ڕێژەی 20%ی باجی بەسەر زۆربەی کاڵاکانی یەکێتی ئەوروپادا سەپاند، بەڵام دوای هەفتەیەک کەمیکردەوە بۆ نیوە، هەروەها 25% باجی زیادەشی بەسەر پۆڵا و ئەلەمنیۆم و پارچەی ئۆتۆمبێلی ئەورووپادا سەپاند.

 

لەدواین لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ لەسەر دانانی باج لەسەر بەرهەمەکانی ئەپڵ و سامسونگ ڕایگەیاند، ڕەنگە ڕێژەی 25% باج لەسەر هەموو بەرهەمەکانی ئەپڵ و سامسۆنگ زیاد بکات، کە لەلایەن کڕیارە ئەمەریکییەکانەوە دەکڕدرێن. گوتیشی، بڕیارەکە لە کۆتایی مانگی حوزەیران دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جەنگی ئینتەر و بایرن لە میلانۆ دەبێت

یاسین

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

وزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئێران خەریکە بەرەیەکی دیکە دژ بە ئیسرائیل بکاتەوە

سەڵاح