دەسەڵاتدارانی سعوودیە ڕۆژی شەممە 24ی 5ی 2025، ڕایانگەیاند: 13 هەزار و 118 سەرپێچیکار لە ماوەی هەفتەیەکدا دەستگیر كراون كە بە شێوەیەكی نایاسایی هاتوونەتە وڵاتەكەوە.
ئەم هەڵمەتانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمنیی سعوودیەوە بەشێکە لە هەوڵەکانی شانشینی سعوودیە بۆ پاراستنی ئاسایش و دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی ئاساییانەی وەرزی حەج، کە یەکێکە لە گەورەترین ڕێوڕەسمە ئایینیەکانی جیهان؛ پێشبینی دەکرێت زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار حاجی لە ناوخۆ و دەرەوەی شانشینی سعوودیەوە بۆ خۆی ڕابکێشێت.
دەسەڵاتدارانی سعودیە بە هاوکاریی چەندین دەزگای حکوومی و ئەمنی لە 15 تا 21ی ئایار هەڵمەتی پشکنینی گشتگیریان لە سەرانسەری شانشینی سعوودیە بەڕێوە بردووە.
بەپێی زانیارییەكەكان سەرپێچیكاران زۆربەیان لە یەمەن 37% و ئەسیوپی 61% بوون، ئەمە جگە لەوەی 94 کەس هەوڵیان داوە بە نایاسایی وڵاتەكە جێ بهێڵن.

