لە لێدوانێکی ئەمڕۆیدا فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی چەند شتێکی نهێنی دەربارەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی تۆپی پێ ئاشکرا کرد و بە دەقیقی باسی ئەگەری ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆی کرد لە یانەی ئەلنەسڕی سعودی
ڕۆمانۆ وتی”ڕۆناڵدۆ پڕۆژەکانی ئێستای یانەی ئەلنەسڕ بەدڵی ڕۆناڵدۆ نییە و یاریزانەکە مەرجی مانەوەی لەگەڵ یانە سعودیەکە گۆڕینی پڕۆژەکانە و دەیەوێت بەدەست هێنانی نازناو ببێتە کاری لەپێشینەی پڕۆژەکانی ئەو یانەیە”
وە ئەوەشی ئاشکرا کرد ڕۆناڵدۆ دەرفەتی هەیە بگەڕێتەوە ئەوروپا و لەگەڵ یانەیەک بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکات.
دەنگ و باسی ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ لەم ماوەیەدا میدیاکانی جیهانی تەنیوە و یاریزانەکەش دەیەوێت لەگەڵ تیپێک بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکات،چونکە ئەو پێی وایە بەدەست هێنانی نازناوی تاکە کەسی گرنگیەکی ئاوای نییە بەراورد بە نازناو لەگەڵ تیپەکەی.
“سەرکار ڕێبوار”

