zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی تێپەڕینی 37 ساڵ بەسەر ئەنفالی گەرمیان پەیامێکی بڵاوکردەوە

 

نێچیرڤان بارزانی،  سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی تێپەڕینی 37 ساڵ بەسەر ئەنفالی گەرمیان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ، یادی به‌ئازاری 37 ساڵه‌ی شاڵاوه‌ به‌دناوه‌كانى ئەنفال ده‌كه‌ينه‌وه،‌ کە ساڵی 1988 لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە ئەنجام درا، تیایدا زیاتر لە 182 هەزار منداڵ و ئافرەت و پیاوی گەلی کوردستان بوونە قوربانی‌، ئەنفال یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی جینۆساید بوو لە مێژوودا كه‌ هێشتا کاریگەرییە ئازاربەخشەکانی لە ویژدان و یادەوەریی گه‌له‌كه‌ماندا ئامادەن.

 

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەم ياده‌دا، بە ڕێز و شكۆدارييه‌وه‌ شەهیدانی ئەنفالکراو بەبیر ده‌هێنینەوە و سڵاو له‌ بنەماڵە و كه‌سوكارى خۆڕاگریان دەکەین. دووپاتی دەکەینەوە کە حکوومەتی فیدراڵی عێراق، بەرپرسیاريه‌تيی یاسایی و ئەخلاقی هەیە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان له‌ هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه‌. پێويسته‌ بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانى عێراق جێبه‌جێ بكات کە ئەنفالی وەک جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناساندووه‌.

 

لە پەیامەکەدا هاتووە، جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری و چاودێری بۆ بنەماڵەی شەهیدان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئەنفالکراوەکان و دۆزينه‌وه‌ و گێڕانه‌وه‌ى ڕوفاته‌كانيان بۆ نيشتمان، هەروەها بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتيی تەواو بە تاوانی ئەنفالدا وەک جینۆساید.

 

قەوارە و ده‌ستكه‌وته‌كانى هەرێمی کوردستان، بەرهەمی قوربانیدانی شەهیدانن. لەم یادەدا، داكۆكى له‌ یەکڕیزی و پێکەوەيى بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانمان و بنیاتنانی داهاتوویەکی باشترى پڕ له‌ دادپەروەری و ئاشتی بۆ گەلى كوردستان، ده‌كه‌ينه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر چونی شاندێکی دانوستانکاری پارتی بۆ بەغدا بڵاو ده‌كاته‌وه‌

یاسین

وەزارەتی بەرگریی تورکیا چاودێری پرۆسەی تێکەڵبوونی هەسەدە و سووپای سووریا دەکات

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح