zagros news agency

ئیسرائیل پلانی دروستکردنی ٢٢ نیشتەجێی نوێ لە کەناری ڕۆژئاوا ئاشکرا دەکات

حکوومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند، نیازێتی ٢٢ نیشتەجێی نوێی جوونشین لە ناوچە داگیرکراوەکانی کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئۆردۆن دروست بکات. یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، ئەوەشی زیاد کرد حکوومەتی وڵاتەکەی ئەو نیشتەجێیانەش یاسایی دەکات تا ئێستا بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت دروستکراون و شەرعییەتیان پێدەدات.
کاتس جەختیشی کردەوە، ئەم هەنگاوە “کاریگەری و نفوزی ئیسرائیل لەسەر کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئۆردۆن بەهێزتر دەکات و هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ ڕێگریکردن لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی.”
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئاسۆشیەیتد پرێس، لە ئێستادا زیاتر لە ١٠٠ نیشتەجێی جوونشین لە کەناری ڕۆژئاوا بوونیان هەیە نزیکەی ٥٠٠ هەزار هاووڵاتیی ئیسرائیلی تێیاندا نیشتەجێن. ئیسرائیل ئەم ناوچانەی لە میانەی شەڕی شەش ڕۆژەی ساڵی ١٩٦٧دا داگیرکرد.
شایانی گوتنە، ئەو نیشتەجێیانەی لەم ناوچە داگیرکراوانەدا لەلایەن ئیسرائیلەوە دروستکراون، بە پێشێلکاریی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان هەژمار دەکرێن و لەلایەن زۆربەی وڵاتانی جیهان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە ئیدانە کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کوەیت کۆبووەوە

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

پشووی فه‌رمانبه‌ران گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هات

سەڵاح