دوای ئەوەی ئۆكراینا، هێرشێكی چڕ و بەرفراوانی بۆ سەر ڕووسیا دەست پێكرد، ڕووسیاش خۆی بۆ وەڵام ئامادە كردووە و دەڵێ 316 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینامان تێك شكاندووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 2/6/2025، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، ڕایگەیاند: هێزی بەرگریی ئاسمانیمان، دوو مووشەكی (ستۆرم شادۆ)ی دروستكراوی بەریتانیا و بۆمبی ئاسمانیی (JDAM) و 316 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی لە ماوەی 24 كاتژمێردا تێك شكاندووە.
لای خۆیەوە ئەندریە كۆڤالینكۆ، بەرپرسی ئەنجوومەنی ئاساییش و بەرگریی نیشتمانیی ئۆكراینا، رایگەیاند: ئۆكراینا لە هێرشێكدا بە لای كەمەوە 13 فڕۆكەی لە بنكەی ئاسمانیی رووسا تێك شكاندووە.
باسی لەوەش كردووە، كە لەو هێرشەدا زیان بە چەند فڕۆكەیەكی دیكەیش گەیاندراوە.
ئۆكراینا بە بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، سنوورەكانی ڕووسیای بەزاند و هێرشی گەورەی كردووەتە سەر ئەو وڵاتە، بۆ دوورخستنەوەی هێزی ئاسمانیی ڕووسیا لە دەوروبەری سنوورەكانی خۆی.
هێرشەكان، فڕۆكە و یەكە سەربازییەكانی بە ئامانج گرتووە، كە باوەڕ وایە گرێدراو سیانیدی ئەتۆمیی ڕووسیاوە هەبێ.
ئۆكراینا، لە ڕووبەرێكی بەرفراواندا، زیاتر لە 40 فڕۆكەی سەربازی لەو هێرشانەدا بەشداریی پێ كردووە و بە قووڵایی 4 هەزار كیلۆمەتر لە قووڵایی سیبیریاوە چووەتە ژوورەوە، بەو پێیە كیێڤ توانیویەتی زیانی 7 ملیار دۆلار بە ڕووسیا بگەیەنێ.
لای خۆیەوە ڤلۆدیمێر زێلێنسكی، ڕایگەیاند كە ئەو هێرشانە ئەنجامی نایابی هەبووە.

