zagros news agency

ئەنجوومەنی وەزیران كۆده‌بێـته‌وه‌ و پرسی مووچە تاوتوێ دەکات

 

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و پرسی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لێخۆشبوونی پێشینەی هاوسەرگیریی تاوتوێ بکات.

رۆژی سێشەممە 3ـی حوزەیرانی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و بڕیارە پرسی مووچە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بێت.

بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران پرسی بەدواداچوون بۆ پرسی مووچە و شایستە داراییەكانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ بکرێت.

ئەنجوومەنی وەزیران لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەری دیکەش دەکات، تەوەری یەکەمیان پەیوەستە بە لێخۆشبوونی پێشینەی هاوسەرگیریی كوڕ و كچی شەهیدان و تەوەری دووەمیش تاوتوێكردنی گرێبەستی كارمەندانی حكوومەت دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ ئۆسمان بايده‌مير كرد

یاسین

وادەی دەستپێکردنەوەی ڕاوکردنی ماسی ڕاگەیەندرا

یاسین

سەرچاوەیەک: هیچ فڕۆکەیەکی “ئێف ١٦” بۆ دەرەوەی عێراق نەگوازراوەتەوە

یاسین