zagros news agency

كەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری تاوەباران و نمەباران هەیە

 

بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 9/6/2025، بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە داوە، ئەمڕۆ، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێك شوێن بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوەباران لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوور و باكووری ڕۆژهەڵات، هەیە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەی سێشەممە 10/6/2025، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێك شوێن بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، ئەگەری نمەبارانیێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكووری ڕۆژهەڵات هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

سەڵاح

چین: ڕێگریکردن لە دەستپێکردنەوەی شەڕی ئێران و پاراستنی ئاگربەست لە پێشینەیە

یاسین

كوێستان محەمەد: شاندێك بۆ زیادكردنی مووچەی خاوەن پێداویستییەكان دەچێتە بەغدا

سەڵاح