zagros news agency

سەرۆک وەزایرنی پێشوتری ئیسرائیل: ئیسرائیل ناتوانێت بەتەنیا ئێران بڕووخێنێت

 

ئیهود باراک، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل توانای ئەوەی نییە بە تەنیا ئێران بڕووخێنێت، جەختی لە گرنگی هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ستراتیژییەکانی تاران کرد.

یەکشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2025، ئیهود باراک، سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری پێشووتری ئیسرائیل لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی ‘هارتز’دا بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت: “ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل دەستکەوتی بەرچاوی بەدەستهێناوە، بەڵام ئیسرائیل لە قۆناغی داهاتوودا ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی درێژخایەن و ئازاربەخش دەبێتەوە”.

ئیهود باراک ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر ئێران بڕیار بدات چەکی ئەتۆمی دروست بکات، مەترسیی جددی دروست دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هیچ بژاردەیەکی دیکەی بۆ نەمێنێتەوە جگە لە ڕێگریکردن لە دروستکردنی ئەتۆمی.

گوتیشی: بەڵام کەشوهەوا و خۆشحاڵی شەقامەکان لە میدیاکان، هەروەها ڕاگەیاندنی ناتانیاهۆ سەبارەت بە ‘نەهێشتنی هەڕەشەی ئەتۆمی ئێران’ دوورە لە ڕاستیی.

ماڵپەڕی ئەکسیۆس، لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا داوای لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا کردبوو بەشداری شەڕی دژ بە ئێران بکەن بۆ نەهێشتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری تاران دەڵێت چڕیی دانیشتوان لە تاران ١٩ ئەوەندەی هەموو ئێرانه

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی هۆلەندا لە عێراق دەکات

یاسین

تاران: واشنتن هاوبەشی تاوانەکانی ئیسرائیلە و مافی ئەتۆمیشمان سازشی لەسەر ناکرێت

یاسین