له سبەیەوه فڕۆکەخانەی بەسڕه گەشتەکانی بەشێوەی سنووردار دەستپێدەکاتەوه
وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند: له سبەیەوه گەشت له فڕۆکەخانەی بەسڕه بۆ هەندێک وڵات و بەپێچەوانەوه دەستپێدەکەنەوه.
وەزیری گواستنەوەی عێراق ئاشکرای کرد، گەشتەکان له فڕۆکەخانەی بەسڕە بۆ فڕۆکەخانەی نیودلهی و مۆمبای هیندستان، دوبەی، قاهیره، ئەنقەره، ئیستانبوڵ، ترابزۆن، ئەنتالیا، بەیرووت و بەحرەین و بەپێچەوانەوه دەستپێدەکەنەوه.

