zagros news agency

تورکیا: ئیسرائیل سنووری ئێمەی نەبەزاندووە، بەڵام ناوچەکە دەخاتە ئاژاوەیەکی گەورەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە فەرمی ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە، گوایە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، ئاسمانی تورکیایان بەکار هێنابێت. هاوکات بە توندی هێرشەکانی ئیسرائیلی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، ئەو کارانە ناوچەکە دەخەنە مەترسییەکی گەورەوە.
زەکی ئاکتورک، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی: “ئیسرائیل بە هێرشکردنە سەر ئێرانی دراوسێمان، جارێکی دیکە سەقامگیری و ئاشتیی ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە. ئێمە ئەو هێرشە نایاساییانە ئیدانە دەکەین.”
ئاکتورک گوتیشی: “کارە شەڕانگێزییەکانی ئیسرائیل سنوورەکانی تێپەڕاندووە و ناوچەکە بەرەو ئاژاوەیەکی گەورە دەبات، بۆیە پێویستە دەستبەجێ کۆتاییان پێ بهێنێت.”
سەبارەت بە دەنگۆی بەزاندنی سنوور، سەرچاوەکان لە وەزارەتی بەرگریی تورکیادا جەختیان کردەوە، ڕێوشوێنی ئەمنیی توند لەسەر سنوورەکان گیراوەتە بەر و هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان. هەروەها ئەو هەواڵانەشیان ڕەت کردەوە، باس لە کۆچی بەکۆمەڵی هاووڵاتییانی ئێرانی بۆ تورکیا دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخ نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە

سەڵاح

مووچەی ئەکتەرە سەرەکییەکانی “The Devil Wears Prada 2” ئاشکرا دەکرێت

ART

ئیسرائیل مه‌ودا توانای فڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌كانی F35 زیاد ده‌كات

سەڵاح