zagros news agency

سوپای ئیسرائیل: تەرمی سێ بارمتەی ئیسرائیلییمان لە کەرتی غەززە دۆزییەوە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوای زیاتر لە ٢٠ مانگ لە ڕفاندنیان لەلایەن حەماسەوە، توانیویانە تەرمی سێ هاووڵاتیی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە بدۆزنەوە و بیانگەڕێننەوە.
سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی حوزەیران، لە بەیاننامەیەکدا ناوی بارمتەکانی بە “ئۆفرا کیدار، یۆناتان سامرانۆ و شای لێڤنسۆن” ئاشکرا کرد. کۆبی سامرانۆ، باوکی یەکێک لە قوربانییەکان، لە تۆڕی ئینستاگرام دۆزینەوەی تەرمی کوڕەکەی پشتڕاست کردەوە.
بەڵام ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، تەنیا تەرمی دوو بارمتە و سەربازێکی کوژراوی ئیسرائیلی دۆزراونەتەوە. بەپێی هەمان سەرچاوە، بەمەش ژمارەی ئەو تەرمانەی لە مانگی حوزەیراندا دۆزراونەتەوە، گەیشتووەتە هەشت تەرم.
سوپا ئاشکرای کردووە، تەرمەکان لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هاوبەشدا لەگەڵ دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل (شاباک) و لەسەر بنەمای “زانیاریی وردی هەواڵگری” لە ناوچەیەکی کەناریی غەززە دۆزراونەتەوە.
لە هێرشەکەی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا، حەماس و گرووپە چەکدارەکانی دیکە ٢٥١ کەسیان وەک بارمتە ڕفاند. بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئیسرائیل، ئێستا ٤٩ بارمتە هێشتا لە غەززە ماونەتەوە، کە پێشبینی دەکرێت لانیکەم ٢٧ کەسیان گیانیان لەدەست دابێت.
ئەو هێرشە بووە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی ئێستا لە کەرتی غەززە، کە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی غەززە کە لەژێر کۆنترۆڵی حەماسدایە، تا ئێستا زیاتر لە ٥٥ هەزار و ٦٠٠ کەس کوژراون

هەواڵی پەیوەندیدار

گوتەبێژی حكوومەتی عێراق: خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت

یاسین

ترەمپ بە هەموو شێوەێک رەتی دەکەینەوە ناتانیاهو دەستگیر بکرێت

گوران

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا: وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێشتا گەورەترین هاوپەیمانمانە

یاسین