لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانى ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتری، نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش نرخەکەیان بەرزبونەوەی تۆمار کردوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 78 دۆلار لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى رابردو 99 سەنت بەرزبوەتەوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 74 دۆلار 80 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 96 بەرزبوەتەوە.

