لەگەڵ بەردەوامی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 3.354 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت.
ئەمڕۆ دوشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بەرێژەی 0.4% دابەزینی تۆمارکردوە و ئۆنسەیەک بە 3354.4 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک ئۆنسە زێڕی ئەمەریکا بەرێژەی 0.5% دابەزی و گەیشتە 3.369 دۆلار بۆهەر ئۆنسەیەک.
تیم واتەر، شرۆڤەکاری باڵای بازاڕ لە کۆمپانیای KCM Trade دەڵێت: هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بوەتە هۆی ئەوەی وەبەرهێنەران خواستیان لەسەر دۆلار بەرزببێتەوە و ئەوەش بوەتەهۆی دابەزینی نرخی زێڕ.

