zagros news agency

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێک دەردەکات

دووشەممە 23 _ 6 _ 2025 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد و ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد :

1 – بە مەبەستی زیاتر دەرفەتدان بە یاریزانە لاوەکان، رێگەدرا بە یاریکردنی ( 5 ) یاریزان لە خولی ژێر 20ساڵانی کوردستان کە ناوی لە تیپی یەکەم هەبووبێت لە یانەکەی خۆی، هەر یاریزانێکیش مافی گواستنەوەی هەیە بۆ یانەیەکی تر بە مەرجێک لە تیپی پێشکەوتووان یاری نەکردبێت و مافی دەستبەرداربوونی ( ئیستیغنا ) لەگەڵ خۆی ببات بۆ ئەو یانەیەی کە یاریی بۆ دەکات.

2 – رێگەدرا بە سەرپەرشتیاری یانەکانی خولی ( نایاب _ پلە یەک ) بە هەمان ئەرک سەرپەرشتیاری تیپەکەی بکات لە خولی ژێر 20ساڵانی کوردستان، بە مەرجێک سزای راگیرانی لەسەر نەبێت لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، جگە لە سەرپەرشتیار ناتوانێ هیچ ئەرکێکی دیکە وەربگرێت.

3 – زیادکردنی ( 5 ) یاریزان لە لیستی ناوی یاریزانەکان ( کشوفات ) لە خولی ژێر 20 ساڵانی کوردستان، لە ( 25 ) یاریزانەوە بۆ ( 30 ) یاریزان، ( 5 ) رۆژ مۆڵەتە بۆ سەرجەم یانەکان تاوەکو یاریزانە زیادکراوەکان بنێرن، دواتر هیچ یاریزانێک زیاد ناکرێت.

4 – بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا، بڕیارماندا سەرجەم یانە پلە سێیەکانی کوردستان بکرێنە پلە دوو، بۆ ئەم مەبەستەش ئەم وەرزە خولی پلە سێی کوردستان بەڕێوەناچێت.

5 – بۆ سەرجەم یانەکانی خولەکانی کوردستان، بە مەبەستی زیاتر ئاسان کردن و راپەڕاندنی کارەکان ئیمێڵەکان جیاکراونەتەوە، بۆ لەمەودوا هەر داواکارییەک یاخود نوسراوێکی کارگێڕی هەبێت دەبێت بۆ ئەم ئیمێڵە بنێرن ( [email protected] ) بە پێچەوانەوە هیچ نوسراوێک وەرناگیرێت تاوەکو سەرەتا بۆ ئیمێڵەکە نەنێرن، ئێمە لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کار لەسەر نووسراوەکانتان دەکەین، بەڵام پێویستە دواتر نووسراوەکە بە شێوەی ( نوسخەی ئەسڵی ) بگاتە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دوای 48 کاتژمێر .

6 – ئیمەیڵی لیژنەی پێشبڕکێکان ( [email protected] ) تەنها بۆ ناردنی لیستی ناوی یاریزانان ( کشوفات ) و زیاد کردنی یاریزان و مافی دەستبەرداربوونی یاریزانان و سەرجەم ئەو کارانەی کە پەیوەندی بە پێشبڕکێکانەوە هەیە.

راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕینارد یاریزانێکی نوێی بۆ هەڵبژاردەی سعودیە زیادکرد

یاسین

ڕیال مەدرید نیگەرانە سەبارەت بە ڕودیگەر

یاسین

لالیگا.. بەرشەلۆنە بارودۆخی خراپە و سێ خاڵی تری لەدەستدا

یاسین