zagros news agency

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى توركيا ده‌كات

 

به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئه‌رمان تۆپچو، كونسوڵى گشتیی توركيا له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد.

 

له‌ ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى، هه‌روه‌ها جووڵه‌ى هاتوچۆيان له‌ سنووره‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركيا دواى داخرانى فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كرد.

 

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى توركياى كرد بۆ ئه‌و ئاسانكارييه‌ى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى گه‌شتياران و هاووڵاتييانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌ خاڵه‌ سنوورييه‌كان پێشكه‌شى ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ به‌تايبه‌تى ستايشى ڕۆڵى به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى توركياى له‌ هه‌رێمى كوردستان و تيمه‌كه‌ى كرد.

 

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى توركيا، ئاماده‌ييى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى توركياى بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ گه‌شتياران و هاووڵاتييان و سه‌ردانيكه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ خاڵه‌ سنوورييه‌كان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ستايشى ده‌زگا و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌ خاڵه‌ سنوورييه‌كان كرد كه‌ ته‌واوى ئاماده‌كارييان بۆ ئه‌و دۆخه‌ كردووه‌.

 

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان، باس كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە وێنە؛ پڕۆژەى وێستگەی پاککردنەوەى ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر

سەڵاح

کۆمپانیای OpenAi رکابەری ئەپی Linkedin دەکات

یاسین

نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا لەگەڵ نەتانیاهۆ کۆبووەوە

سەڵاح