سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له بڕیاره‌كانی دادگای فیدرالی عێراق ده‌كات كه به‌شێكیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دادگاكه ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه و ده‌ڵێت: “دادگاكه به‌سیاسی كراوه”.
له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی دادگای فیدرالی كه 6 ئه‌ندامی سه‌ره‌كی و 3 ئه‌ندامی یه‌ده‌گ ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه و دوێنێ 24ی6ی2025یش سه‌رۆكی دادگا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، له‌م باره‌وه به‌ختیار حه‌یده‌ر، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ زاگرۆس گوتی: “گۆڕانكاریانه‌ی به‌م دواییه له ساڵی 2022 به‌سه‌ر دادگای فیدرالی هات له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ناده‌ستووری بوو، ئه‌مه‌ش وێنه‌كه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه دادگایه‌كی ناده‌ستووریه و نایاساییه، و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئێستای دادگا مافێكی زۆریان به‌خۆیان دا كه بێن ته‌فسیری جیاواز بۆ ده‌ستووری عێراق بكه‌ن یان هه‌مواری بكه‌ن یان به‌شێوه‌یه‌ك لێكی بده‌نه‌وه كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بووه، بۆیه قه‌د ئومێدم به‌و دادگایه نه‌بووه دادگایه‌كی سیاسییه، به‌ئیمتیازه‌وه سیاسییه و به‌شێكه له‌و ململانێی هه‌یه له عێراقدا به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی سه‌ر به چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگین، هه‌رگروپێك و چه‌ند نوێنه‌رێكیان هه‌یه له‌دادگا.
گوتیشی: “له‌ناو دادگا ناكۆكی ناوخۆیی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌نێوان دادگای فیدرالی و ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق، خودی سه‌رۆكه‌كانیان زۆر له‌دژی یه‌كترین و له‌گه‌ڵ یه‌كتری ناكۆكن و هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت یه‌كتری بڕوخێنن، بۆیه ئه‌مه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامان و دروست بوونی ئه‌م فه‌وزایه له‌ناو دادگا ده‌ستێكی له‌دواوه‌یه كه ویستویه‌تی بابه‌تی رێككه‌وتنی (خۆر عه‌بدولا) له‌نێوان عێراق-كوێت، ببێته فاكته‌ری ئه‌وه‌ی كه دادگا بریارێك بدات له بڕیاری پێشووتری په‌شیمان بێته‌وه، بۆیه ئه‌وه به‌شێكه له‌و ململانێیانه‌ی له عێراق هه‌یه، جگه له‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا هه‌یه هه‌ر ئه‌م ده‌ر ئه‌نجامه چاوه‌رانی دادگای فیدرالی ده‌كرا”.
راشی گه‌یاند: له‌كاتێكدا ئه‌ندامانی دادگای فیدرالی ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه كه خه‌ریك بوو فه‌رمانی سالاری بۆ پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ده‌ربكرێت، به‌ڵام كه ئه‌مه هاته پێشه‌وه، باشترین بیانودرایه ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، به‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه دوابخرێت، و به‌داخه‌وه كۆی پرسه‌كان له عێراقدا له‌سه‌ر بنه‌ماتی راست و دروست بونیاد نه‌نراون، هه‌مووشته‌كان ئاڵۆزن و تێكه‌لاون بۆیه ئه‌مه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی ده‌بێت. ئه‌وه‌ی گرنگه دادگایه‌كی ناده‌ستوور و نایاسایی و سیاسی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ چاوه‌ران ده‌كرێت بۆیه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت.

