سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ئۆكراینا ڕایگه‌یاند، هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆكی ئۆكراینا درا و ئه‌و هه‌وڵه‌یان پوچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه.
فاسیل مالیك سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ئۆكراینا ڕایگه‌یاند، له فڕۆكه‌خانه‌ی جیشونكا له نزیك شاری جیشوف له پۆڵه‌ندا هه‌وڵی تیرۆكردنی ڤلادیمێر زیلنسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا درا و ئه‌و هه‌وڵه پوچه‌ڵ كرایه‌وه.
میدیاكانی ئۆكراینا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییه‌كی پۆڵه‌ندی كه خانه‌نشینی سه‌ربازییه هه‌وڵی كوشتنی سه‌رۆكی ئۆكراینای داوه و ئه‌و كه‌سه له ساڵانی رابردوودا له زیندان بووه و باوه‌ڕی به بیرۆكه‌ی سۆڤیه‌ت هه‌یه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه پلانی بۆ ئه‌و كرده‌وه‌یه داڕشتووه.
ئاشكرا كراوه كه ئه‌و كه‌سه به هاوكاریی هێزه‌كانی پۆڵه‌ندا ده‌ستگیر كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

