کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ داخستنی خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی داخست.
سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن، عیماد جەمیل راگەیاند، “کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان خۆکاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی 2025 لە کۆتایی دەوامی فەرمی ئەمڕۆ داخست.”
عیماد جەمیل روونیشیکردەوە، “قۆناغی داهاتوو دوای داخستنی کاندیدەکان پرۆسەی جیاکردنەوەی ناوەکان و وردبینی دەبێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی لەلایەن چەند دەزگایەکی چاودێری ئەمنی و دادوەری و دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری و ئەوانی تر.”
بڕیارە رۆژی 11ـی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئەمەش لەکاتێکدایە ئامادەکارییە بەرفراوانەکان لەلایەن کۆمیسیۆن کراوە.

