روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، کەسێکی عێراقی لەلایەن دوو چەکداری نەناسراوەوە لە شاری سەلقین لە باکوری رۆژئاوای ئیدلب تیرۆرکرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوی روانگە سووری، پیاوەکە لەکاتی رۆیشتن لەگەڵ هاوسەرەکەی لە گەڕەکی ئەلجوبەیلا تەقەی لێکراوە و لە ئەنجامدا فیشەکێک بەر سەری کەوتووە.
ئەم پیاوە به برینداری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دواتر بەهۆی برینەکانیەوە گیان لەدەستدەدات.
روانگەی سووری دەڵێت، پێدەچێت قوربانییەکە ئەندامێکی پێشووی گرووپێکی جیهادی بووبێت.

