دیاگۆ جۆتای پرتوگالی دوای مردنی بە ڕووداوی هاتوچۆ جیهانی تۆپی پێی یەک پارچە ڕەش کرد و لە سەرانسەری دونیا خەم و دڵبرینداری خۆیان بۆ ئەو کارەساتە دەربڕی،بەڵام ئەوەی بۆتە جێگای پرسیار بۆچی جۆتا بە ئۆتۆمبێڵ گەشتی دەکرد لەکاتێکدا خاوەن فڕۆکەی تایبەت و سەرمایەکی زۆر بوو.
میدیاکانی جیهان ئەو بابەتەشیان خستە ڕوو،کە جۆتا دوای ئەوەی لەیاری بەرامبەر یانەی چێڵسی لە پرێمەرلیگی وەرزی ڕابردوو جۆتا بەتوندی ئەژنۆی یاریزانێکی چێڵسی بەر سینگی دەکەوێت و لەو کاتەدا چەند پەراسوێکی دەشکێت،بۆیە دکتۆرەکان ئامۆژگاری دەکەن بە فڕۆکە گەشت نەکات لەر پاڵەپەستۆی هەوای نێو فڕۆکە،چونکە لەوانەیە بیخنکێنێت
بۆیە جۆتا براکەی ئەو شەوە دەیانویست بەیەکەوە بگەنە بەندەرێکی ئیسپانیا تاکو بەکەشتی سەفەری بەریتانیا بکەن،بەڵام لەکاتی تێپەڕاندنی ئۆتۆمبێڵـێکی بار هەڵگر بە خێرایی 200 کم ئەو کارەساتە دروست بووە.
جۆتا لەبەر خنکان نەیدەتوانی گەشتی فڕۆکە بکات بەڵام بێ ئاگابوو لەوەی لەنێو ئۆتۆمبێڵە گرانبەهاکەی مردن چاوەڕێی دەکات
یانەی لیڤەرپول بەهۆی بردنی جۆتاوە چەند ڕۆژە لە بەردەم یاریگای ئانفێڵدی مەراسمی ماتەمینی بۆ ساز دەکات و لەزۆربەی ئەو پاڵەوانەتیانەی ئێستا لە جیهان بەڕێوەدەچن پێش دەستپێکردنی یاری خولەکێک وەک ڕێز بێدەن دەوەستن بۆ جۆتای 28 ساڵی قوربانی.
“سەرکار ڕێبوار”

