zagros news agency

زێڕ و زیو ڕوویان لە دابەزین کردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی تەممووزی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان دوای هەڵکشانەکەی دوێنێ ڕووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی دابەزین بوونەوە و نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا پاشەکشەیان بەخۆوە بینی.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ دابەزی بۆ 4,046.36 دۆلار، یەک کیلۆگرام کەمبووەوە بۆ 130,093.49 دۆلار و یەک گرامیش لەسەر 130.09 دۆلار جێگیر بوو.

​لەگەڵ دابەزینی نرخە جیهانییەکان، لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا بەهای عەیارەکانی زێڕ نزمبوونەوەیان بەخۆوە بینی و عەیارەی 21 دووبارە ڕووی لە ژێر هێڵی 900 هەزار دینار کردەوە، بە جۆرێک نرخەکان بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو کەمبوونەوەی بەرچاویان تۆمارکرد.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیویش هاوشێوەی زێڕ لەژێر فشاری دابەزیندایە، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو هاتووەتە خوارەوە بۆ 57.08 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 1,835.26 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 1.84 دۆلار جێگیر بووە.

​شروڤەکارانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم پاشەکشەیەی نرخەکان بەهۆی بەهێزبوونی بەهای دۆلار و دیارنەمانی ئاڕاستەی روونی بازاڕەکان دروستبووە، لە کاتێکدا وەبەرهێنەران بە وریاییەوە چاودێری ئامارە ئابوورییەکان و بڕیارە نەختییەکانی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا فیدراڵ ڕیزێرف دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

یاسین

پشدەر ئیبراهیم : بۆ ئەوەی سلێمانی خزمەتی زیاتر بكرێت دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن

گوران

ئێران… لافاو چوار كه‌سی كوشت و ١٢ بێسەروشوێن بوون

سەڵاح