نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکانیان دابەزینینان تۆمارکرد
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 68 دۆلار و 80 سەنت لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژانی ڕابردو نرخەکەی دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 65 دۆلار 54سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت، بە هەمانسێوەی نەوتی برێنت، ئەمیش نرخەکەی دابەزیوە.

