zagros news agency

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکات

 

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بۆ سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بڵاو كردەوە و دەڵێت: “هيواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.”

ئەمڕۆ چوارشەممە 23/7/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بۆ سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: “بەڕێز عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بە بۆنەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان به‌ سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌تان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سه‌ركردايه‌تيى نوێی كۆمه‌ڵی دادگەریی کوردستان ده‌كه‌م و هيواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.”

سەرۆكی حكوومەت ئەوەشی خستووەتە ڕوو: “ئومێدەوارم كۆمه‌ڵی دادگەریی کوردستان و هەموو هێز و لایەنە کوردستانییەکان، هاوهەڵوێست و هاودەنگ بن لەسەر داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستان و بەرگریکردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر دابەزی

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا لە هەولێر دەکات

دڵشاد

نەسڕ خەون بە گرێبەست کردن لەگەڵ ئەستێرەیەکی بایرن میونخ دەبینێت

یاسین