zagros news agency

دەیان هەزار کەس دژی حکوومەتی ئیسپانیا خۆپێشاندانیان کرد

لە پاش توندبوونەوەی قەیرانی کۆچ لە سێوتا، دەیان هەزار کەس لە شارە جیاوازەکانی ئیسپانیادا دژی سیاسەتی کۆچی حکوومەتی ئەم وڵاتە خۆپێشاندانیان کرد. بەرپرسانی ئیسپانیا ڕایانگەیاند تەنیا لە مادریددا نزیکەی 50 هەزار کەس بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکاندا کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکان، پۆلیسی نیشتمانیی ئیسپانیا درەنگانی شەوی چوارشەممە 11ی گوڵان (3ی ئەیلوول) ئەو گرووپە توندڕەوانەی لە دەوروبەری پەرلەماندا بوون، بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللەی پلاستیكی بڵاوە پێ کرد.
خۆپێشاندەران و وتاربێژان پێدرۆ سانچێز، سەرۆک‌وەزیرانی ئیسپانیایان بە سازش لەگەڵ مەغریب و کەمتەرخەمی لە هاوکاریکردنی سێوتادا تۆمەتبار کرد. ئالبێرتۆ نونیێز فێیخۆ، ڕێبەری پارتی پارێزگارانی گەل، هاتنی کۆچبەرانی بە “دەستدرێژی” وەسف کرد کە بە گوتەی ناوبراو لە لایەن مەغریبەوە هان دراوە.
مەزەندە دەکرێت لە مانگی ڕابردوودا نزیکەی 70 هەزار کەس لە مەغریبەوە چووبێتنە نێو سێوتا و ژمارەیەکی زۆریان بە مەلەکردن ڕێگاکەیان بڕیوە. لانی کەم 90 کەس لەم ڕێگەیەدا گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ كه‌ناڵی ئینگلیز دوو کۆچبەر گیانیان له‌ ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه‌ رزگاركران

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین

سەرۆک‌وەزیرانی قەتەر: دەبێت هەموو لایەنەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ هەوڵ بدەن

یاسین