zagros news agency

بزانه عێراق لە بازاڕکردنی ئۆنڵاین لەسەر ئاستی عەرەبی و جیهانی له چ پلەیەک دایه

 

بەگوێرەی راپۆرتێکی گۆڤاری “CEOWORLD”ـی ئەمریکی، عێراق لە پلەی 86ـی جیهانی و 10هەمینی عەرەبیدایه لە بازاڕکردنی ئۆنڵاین بۆ ساڵی 2025.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: “ڕیزبەندیەکە لەسەر چەند پێوەرێک بووە، لەوانە ئەو کاتەی تاکەکان هەفتانە بەشێوەی ئۆنڵاین بەسەری دەبەن، رێژەی کڕینی ئۆنڵاینی مانگانە، هەروەها تێکڕای داهاتی خەرجکردنیان لەڕێگەی پلاتفۆرمە ئۆنڵاینەکانەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ژمارەی کڕیارانی ئۆنڵاین لە سەرانسەری جیهان لە ئێستادا 2.64 ملیار کەسە، کە زیاتر لە 33%ی دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنێت، لەکاتێکدا کۆی فرۆشی تاکەکەسی ئۆنڵاین گەیشتە نزیکەی 6.31 تریلیۆن دۆلار”.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، “ئەمریکا لە پێشەنگی لیستەکەدایە بەڕێژەی خەرجکردنی 57.54% لە کۆی فرۆشتنی تاکەکەسی ئۆنڵاین، دواتر چین لە پلەی دووەم و ژاپۆن پلەی سێیەم و هیندستان لە پلەی چوارەم و هۆنگ کۆنگ لە پلەی پێنجەم و سەنگاپوورە لە پلەی شەشەم دایه”.

عێراق لە ڕیزبەندی 86ی جیهانی و 10هەمینی عەرەبیدایه، بەڕێژەی 30.41%ی خەرجییەکانی کۆی گشتی فرۆشتنی تاکەکەسی ئۆنڵاین.

لە سەرانسەری جیهانی عەرەبیدا، ئیمارات لە پێشەنگی ریزبەندییەکاندایە و لە پلەی سێزدەهەمی جیهانیدایە. سعوودیە پلەی دووەمی بەدەستهێناوە و لە پلەی 26ی جیهانیدایه، دوای ئەویش قەتەر پلەی سێیەم، کوێت چوارەم، بەحرەین پێنجەم، مەغریب شەشەم، عومان حەوتەم، لوبنان هەشتەم، ئوردن، نۆیەم، عێراق 10، یەمەن 11، تونس 13، جەزائیر 14، میسر 15.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێکی هاوخەمی لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی

یاسین

ئیدارەی ترەمپ پارەی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی ڕاگرت کە یارمەتی 13 وڵاتی هەژار دەدات

سەڵاح

ئاكرێ … گه‌لی شێرانه‌

سەڵاح