zagros news agency

جامی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس شکستی بە ئاتالانتای هێناو بووە پاڵەوان

لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا، هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و ئەتڵانتا ڕوبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی خانمە پیرەکە توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی جامەکە.

 

هەر لە سەرەتای تایمی یەکەمدا و لە خولەکی چواردا یاریزان ڤلاهۆڤیچ هەر بە زووی تۆڕی گۆڵەکەی ئەتڵانتای هەژاند، سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوولا ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی پێهات.

 

لەتایمی دووەم، ئەتڵانتا باشتر دەرکەوت و گەڕانەوە نێو یاریگا، بەتەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد بەڵام تەواوی هەوڵەکانیان بێسوود بوو،

سەرەنجام یارییەکە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات و یانەی یۆڤانتۆس توانی ببێتە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

“سەلەمە” لە کەرکووکەوە دەچێتە سەڵاڵە

ART

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا کرد

یاسین

هانزی فلیک باس لە جێهـێـشـتنـی بارسێلۆنا دەکات

یاسین