zagros news agency

میدیا تورکیایییەکان: دیمەشق ڕێگەی نەدا فڕۆکەکەی لاریجانی بە ئاسمانەکەیدا تێپەڕێت

هەندێک لە میدیاکانی تورکیا، ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ بڵاویان کردەوە، کاربەدەستانی سووریا ڕێگەیان نەداوە ئەو فڕۆکەیەی عەلی لاریجانیی هەڵگرتبوو، بە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا بەرەو بەیرووت تێپەڕێت، بۆیە فڕۆکەکە ناچار بووە ئاڕاستەکەی بگۆڕێت و لە ڕێگەی ئاسمانی تورکیاوە گەشتەکەی ئەنجام بدات.
ڕۆژنامەی “تورکیا تودەی” نووسیویەتی، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، حکوومەتە نوێیەکەی دیمەشق تێپەڕبوونی فڕۆکە ئێرانییەکانی بە ئاسمانی سووریادا قەدەغە کردووە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: “ئەم گۆڕینی ئاڕاستە زۆرەملێیەی فڕۆکەکەی لاریجانی، گۆڕانکاریی سیاسەتی دەرەوەی سووریا لە سەردەمی ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی کاتیی ئەو وڵاتەدا، نیشان دەدات.”
سەردانەکەی لاریجانی بۆ لوبنان، کە لەلایەن نەبیە بێری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان و هاوپەیمانی حیزبوڵڵاوە ڕێکخرابوو، ڕووبەڕووی پێشوازییەکی سارد بووەوە. هەریەک لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی لوبنان بە ڕوونی بە لاریجانییان گوتووە، دەستێوەردانی تاران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیان، بەتایبەت لە پرسی چەککردنی حیزبوڵڵادا، قبووڵ ناکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی مەسرور بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

سەڵاح

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە

سەڵاح

هەڕەشەی بەرپرسانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەردەوامە

سەڵاح