zagros news agency

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: هیچ دەستەیەکی کاتی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵنابژێردرێت

 

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە مانگی داهاتوو پەرلەمان کۆببێتەوە و یەکەم کاریشی هەڵبژاردنی دەستەیەکی “هەمیشەیی” سەرۆکایەتی دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی ئابی 2025، ڤاڵا فەرید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “هیوادارین بەپێی ئەوەی لیژنەی دانوستانکاری هەردوولا (پارتی و یەکێتی) لەسەری پێکهاتوون، لە مانگی ئەیلوولدا پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە.”

سەبارەت بە کارنامەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان، ڤاڵا فەرید روونیکردەوە “یەکەم کاری پەرلەمان ئەوەیە، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرێت.” جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، دەستەی سەرۆکایەتیی داهاتوو “دەستەیەکی هەمیشەیی” دەبێت نەک کاتی.

باسی لەوەش کرد، دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی، پەرلەمان دەست بە کارەکانی دیکەی دەکات، لەوانەش پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە لیژنەی دانوستانکارەوە پێیانگەیشتووە، “پێکاهاتنێکی باش هەیە و بەرەوپێشچوونی زۆر بەخۆیەوە بینیوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەوا قەرەبووکرنا زیانڤێکەفتیان یا بەردەوامە

دڵشاد

ئێران: گۆڕەپانی دیپلۆماسی بە پشتیوانی هێزی سەربازی بەهێز دەبێت

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح