ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە بەحرکە… دوو قوتابخانەی 18 پۆلی دروست دەکرێت

 

له‌ به‌حركه‌ دوو قوتابخانه‌ی 18 پۆلی دروست ده‌كرێت و وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر، پرۆژەكه‌ بەسەردەکەنەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە 2024.3.27، ئالان حمە سعید، وەزیری پەروەردە و ئومید خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتتی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری ئەندازەی قوتابخانەکان لە پارێزگای هەولێر، پرۆژەی دروستکردنی دوو قوتابخانەیان لە بەحرکە بەسەرکردەوە کە یەکێکیان لەسەر بووجەی پەرە پێدانی پارێزگای هەولێر  و ئەوی دیکەش لەسەر ئەرکی وەبەرهێنەر ئەحمد رێکانی، دەستبەدروستکردنیان کراوە و لە ئیستادا کاریان تێدا دەکرێت.

بڕیارە هەردوو قوتابخانە بۆ خوێندنی ساڵی داهاتوو بەڕووی مامۆستایان و قوتابیانی سنوورکە بکرێتەوە و لە هەمانکاتیشدا لەبەر فراوانبوونی سنووری ناحییەی بەحرکە و زۆربوونی ژمارەی دانیشتوانەکەی بڕیاردرا لە ئایندەیەکی نزیکدا بە دروستکردنی قوتابخانەیەکی دیکەی 18 پۆلی و باخچەیەکی منداڵان لەسنووری ناحیەکە بکرێت.

May be an image of 6 people and text

May be an image of 5 people and suitMay be an image of 6 people

May be an image of 5 people, suit and weddingMay be an image of 6 people and suit

May be an image of 2 people

هەواڵی پەیوەندیدار

بەھینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا ھەرێما کوردستانێ

سەڵاح

ڕۆدری: سەرم سوڕما لە هاوارکردن بۆ ڤینیسیۆس

یاسین

وەزیری ئەوقاف : پشتیوان بەخوای گەورە و دڵسۆزانی ئەم وڵاتە ئازیزەمان، لەکۆتایدا کوردستان بەسەر ھەموو ئاستەنگەکاندا سەردەکەوێت

یاسین